Halil İbrahim Sincar,???
16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2019
ماردین – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆردا له ماردین كه‌سانی دیكه له جێگای سه‌رۆكی شاره‌وانی مازیداغ، ناڵان ئۆزئایدن؛ سه‌رۆكی شاره‌وانی ساڤور، گوڵستان ئۆنجو و سه‌رۆكی شاره‌وانی دێریك، مولكییه ئه‌سمه‌ز داندران، كه هه‌رسێكیان ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن.
پارێزگای ماردین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بیری هێناوه‌ته‌وه كه ئه‌و سێ سه‌رۆك شاره‌وانییه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ماردین به‌ڕێوه ده‌چێت، به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" ده‌ستگیركراون.
پارێزگای ماردین تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی به پشتبه‌ستن به ده‌ستووری توركیا و یاسای شاره‌وانییه‌كان، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریان داوه وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی كاتی قایمقامی مازیداغ، موحسین دوران كاڵكان له جێگای ئۆزئایدن؛ قایمقامی ساڤورل، بایرام توركه‌ر له جێی ئۆجو؛ قایمقامی دێریك، هاكان كافكاس له جێگای ئه‌سمه‌ز وه‌ك بریكارانی سه‌رۆك شاره‌وانی ده‌ستبه‌كار بن.