Halil İbrahim Sincar
22 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2023
ماردین-AA
گرووپێك له گەنج لە شاری ماردین وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی دژی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید، گوڵیان لە کڵێسا‌کان به‌خشییه‌وه.
گەنجانی ناوچه‌ی ئارتوکڵو له ماردین، بە دەستی پڕ له گوڵه‌وه سه‌ردانی کڵێساکانیان كرد. ئه‌وان گوڵیان دایه بەرپرسانی كڵێساكان و سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆكهۆڵم، سه‌ركۆنه‌كرد.
یەکێک لەو گەنجانەی ئەو ساتانەی تۆماركرد، ئیبراهیم خەلیل یەتیم گوتی: "وه‌ك گه‌نجانی موسڵمان بیرمان له‌وه كرده‌وه كه ده‌توانین چ كاردانه‌وه‌یه‌كمان هه‌بێت سەبارەت بە ڕووداوەکەی سوید. هه‌ربۆیه پابه‌ندی پێشنیازه‌كه‌ی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د بووین و سه‌ردانی كڵێساكانمان كرد و به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ره‌فتاری موسڵماناندا بگونجێت، كاردانه‌وه‌مان نیشاندا".
ئیبراهیم خەلیل یەتیم گوتیشی: "ئیسلام ئایینێکی ئه‌وتۆیه كه تەنانەت ئەوانەی دێن بۆ کوشتنت لەگەڵتدا زیندوو دەبنەوە".