Ramal Mahmood
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ماردین - AA
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە دوو گەڕەکی شارۆچکەی نسێبین سەربە پارێزگای ماردین، راگەیەنرا.
لەمبارەیەوە پارێزگای ماردین راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، بەمەبەستی خاپوورکردنی حەشارگە، پەناگە، کۆگاکانی پەکەکە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەدوایاندا دەگەڕێن ئۆپەراسیۆن لە هەردوو گەڕەکی ئاکارسو و یاڤروکۆی ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەنەراوەکەدا هاتووە "بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل و ماڵ و گیانی هاووڵاتییان لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ ئەمڕۆوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەردوو گەڕەکی ئاکارسو و یاڤروکۆی شارۆچکەی نسێبین راگەیەنرا، تاکو راگەیەنراوی دووەم قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەم دوو گەڕەکە بەردەوام دەبێت".