Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
- وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لەبارەی بکوژی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، ئەندرێی کارلۆڤ: "بکوژەکە ناوی مەولود مەرت ئاڵتانتاشە و لە دایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ە و ناسنامەی شاری مانیسایە. لە دواناوەندی کۆماری ئانادۆڵو، کۆلیژی پۆلیسی ئونساڵ روشتی و ئیزمیر خوێندویەتی، ماوەی دوو ساڵە کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ھێزەکانی ئامادە بوو".
- بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بکوژی ئەندرێی کارلۆڤ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆیە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لەبارەی بکوژی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، ئەندرێی کارلۆڤ رایگەیاند "بکوژەکە ناوی مەولود مەرت ئاڵتانتاشە و لە دایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ە و ناسنامەی شاری مانیسایە. لە دواناوەندی کۆماری ئانادۆڵو، کۆلیژی پۆلیسی ئونساڵ روشتی و ئیزمیر خوێندویەتی، ماوەی دوو ساڵە کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ھێزەکانی ئامادە بوو".
سولەیمان سۆیلو دوای کردەی تیرۆرکردنی باڵیۆزی رووسیا لە تورکیا، ئاندرێی کارلۆڤ سەردانی ئەو نەخۆشخانەی کرد کە ناوبراویان بۆ برد و زانیاری لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە وەرگرت و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو رایگەیاند "ئەم ھێرشە، ئەم کردە تیرۆریستییە، ھەوڵێکی تیرۆرە بۆسەر پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا. ئەمە ھەوڵێکی گەورەی تێکدەرانەیە. بەتایبەت لەکاتێکدا کە پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا زۆر باشە. ئێمە لەو بڕوایەداین فیشەکەکە ئاراستەی تورکیا و متمانەی میللەت و وڵاتمان و دۆستێکمان کراوە. کردەوەیەکی ناپاکانەیە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی بکوژی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە گوتی: "بکوژەکە ناوی مەولود مەرت ئاڵتانتاشە و لە دایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٤ە و ناسنامەی شاری مانیسایە. لە دواناوەندی کۆماری ئانادۆڵو، کۆلیژی پۆلیسی ئونساڵ روشتی و ئیزمیر خوێندویەتی، ماوەی دوو ساڵە کارمەندی بەڕێوبەرایەتی ھێزەکانی ئامادە بوو".
لەلایەکی دیکەشەوە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بکوژی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، ئەندرێی کارلۆڤ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆیە.