Halil İbrahim Sincar,Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
ماردین - AA
فازل عه‌زاوی كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریاوه سه‌ره‌تا رووی كردووه‌ته ئورفا و پاشان ماردین له به‌شی كارگێڕی زانكۆی ئارتوكڵوی ماردین ده‌ستی به خوێندن كرد.
فازل عه‌زاوی كه له كارگه‌كه‌ی باوكی‌دا له سووریا فێری دروستكردنی كێك بووه له شاری ماردین دووكانێكی چوار مه‌تر دووجای كردووه‌ته‌وه و چۆرهكی تیادا دروست ده‌كات و دهیفرۆشێت.
ئەو پەنابەرە سوورییە له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی په‌ره به كاره‌كه‌ی بدات و گه‌وره‌ی بكات و شوێنكارێكی گه‌وره بكاته‌وه و پێنج كه‌س بخاته سه‌ر كار. به‌و چۆرهكانهی كه به‌بێ به‌كارهێنانی شه‌كر دروستیان ده‌كات سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
فازل عه‌زاوی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه له كاتێكدا له سووریا خوێندكاری به‌شی ئه‌ندازیاری كۆمپویته‌ر بووه له هه‌مان كاتدا له كارگه‌كه‌ی باوكی‌دا كه تایبه‌ت بووه به دروستكردنی كێك و چۆره‌ك كاری كردووه.
ئەو باسی له‌وه كرد كه له ماردین چۆرهكی سریانی زۆر به‌ناوبانگه كه تیایدا رۆنه‌كه‌ره، خورما و ١٢ جۆر به‌هارات به‌كارده‌هێنرێت.
فازل عه‌زاوی باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌و چۆرهكانهی دروستیان ده‌كات لای خه‌ڵكی ماردین و گه‌شتیاران په‌سه‌نده و به‌دڵیانه و گوتی: ''زۆر کڕیارم هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی شار. له ئیستانبوڵ، بورسا، ئیزمیر و ئاداناوه داوای ده‌كه‌ن، به كارگۆ بۆیان ره‌وانه ده‌كه‌م''.