Halil İbrahim Sincar
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ماردین - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی ئۆمه‌رلی سەربە پارێزگای ماردین، سه‌ربازێك گیانی لە دەست دا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
بۆمبێكی چێنراوی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له گه‌ڕه‌كی تاوكڵو له میانی تێپه‌ڕینی هێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قییه‌وه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، سه‌ربازێك گیانی لە دەست دا و دووی دیكه‌ش برینداربوون.
برینداره‌كان ده‌ستبه‌جێ گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئۆمه‌رلی.