Mohammed Baqi Hussein
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2016
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ئێران له سووریا 22 سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه كه 20یان چه‌كداری ئه‌فغانین و دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش له هێزه تایبه‌ته‌كانن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس، دوو سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه فه‌وجی 65ی سوپای ئێران به ناوه‌كانی سادق شیبهك و حوسه‌ین هیمه‌تی له سووریا كوژراون.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی وشكانیی سوپای ئێران عه‌لی ئاراسته رایگه‌یاندبوو، هێزی بێری سه‌وزه‌كان كه سه‌ربه فه‌وجی 65ن وه‌ك راوێژكار رەوانەی سووریا کراون. ئه‌وه‌بوو له‌ماوه‌ی رابردوودا ئێران حه‌وت له‌و سه‌ربازانه‌ی له پێكدادانه‌كاندا له‌ده‌ستدابوو.
هاوكات به‌پێی مێدیا فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كانی ئێران، له دوو رۆژی رابردوودا ته‌رمی 20 سه‌ربازی سه‌ربه فه‌وجی فاتمیون كه چه‌كداری به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانین، گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ ئێران و به‌خاك سپێردراون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی فه‌وجی فاتمیون به‌ناوی عه‌لی به‌یات له پێكدادانه‌كانی حه‌له‌بدا كوژرابوو.