Hüseyin Bağış,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
كاندیدی پارتی چه‌پی دیموكراتی له شارۆچكه‌ی شیشلی ئیستانبوڵ، مسته‌فا ساریگول ده‌نگی دا.
كاندیدی پارتی چه‌پی دیموكراتی له شارۆچكه‌ی شیشلی ئیستانبوڵ، مسته‌فا ساریگول به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا رووی كرده قوتابخانه‌ی بنەڕەتی سه‌عید چیفتچی له ناوچه‌ی نیشانتاشی و سڵاوی له هاووڵاتییان و كارمه‌ندان كرد ئینجا له‌سه‌ر سندوقی ژماره ١٢٦٨ ده‌نگی دا.
ساریگول به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه توركیا له دۆخی كێبڕكێیه‌كی مه‌زندایه له كه‌شێكی دیموكراسیانهدا و گوتی: "هه‌موو كاندیدان به‌رنامه و بۆچوونی خۆیان به باشترین شێوه خستۆته روو. له‌مه‌ودوا بڕیار به‌ده‌ست ده‌نگده‌رانه. با هه‌موو كه‌س ئازادانه ده‌نگ بدات. ئێمه به پرۆژه‌وه كه‌وتووینه‌ته كێبڕكێ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا. رێزمان له كاندیدانی هه‌موو پارته‌كان گرت و پرۆژه‌كانی خۆمان خسته روو. من دڵنیام له‌وه‌ی هاووڵاتییانمان له شیشلی باشترین و راستترین بڕیار ده‌ده‌ن".