Melike Gallenkuş,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئیستانبوڵ – AA
هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان و سه‌زایی ته‌مه‌للی لە دوو بنکەی جیا لە شاری ئیستانبوڵ ده‌نگیان دا.
هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان رووی كرده قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی مورات كۆلوك له ناوچه‌ی فلۆریا سەربە ئیستانبوڵ و سڵاوی له هاووڵاتییان و كارمه‌ندان كرد و له سندوقی ژماره ١٣٢٩ ده‌نگی دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، قادر تۆپباش له‌سه‌ر سندوقی ١٣٢٣ هه‌مان قوتابخانه ده‌نگی دا.
له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی قوتابخانه‌كه بوڵدان و تۆپباش یه‌كتریان بینی و سڵاویان له یه‌كتر كرد.
بوڵدان رایگەیاند كە دەچێت بۆ دیاربەكر و گوتی: "هیوادارم خێرداربێت بۆ هەمووان".
قادر تۆپباش-یش گوتی: "دەنگماندا. ئینشائەڵڵا خێردار دەبێت بۆ وڵاتەكەمان. ئێمەش ئەركی خۆمان ئەنجامدا و دڵی هاووڵاتییانمان بەدەستهێنا. پیرۆزبێت".
هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە، سەزایی تەمەللی-ش بە مەبەستی دەنگدان رووی كردە خوێندنگەی یەشیلكۆی خەلیل وەدات فراتلی. سەزایی تەمەللی لە ریزی دەنگدەراندا چاوەڕێی كرد و لەگەڵ هاووڵاتییان گفتوگۆی كرد و دواتر لە سندوقی ژمارە 1417 دەنگیدا.
سەزایی تەمەللی گوتی: "دەنگماندا، هیوادارم خێرداربێت بۆ هەمووان. لێرە دەچم بۆ ئەنقەرە".