Rewa Mahmood Hasan
24 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2019
په‌رله‌مانی توركیا - AA
له گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیادا، په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی له بازنه‌ی ته‌كیرداغ، مسته‌فا شه‌نتۆپ به كۆی ٣٣٦ ده‌نگ بە سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
له گه‌ڕی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا، شه‌نتۆپ به ٣٣٦ ده‌نگ توانی زۆرینه‌ی ره‌ها به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان.
له گه‌ری سێیه‌می ده‌نگدانه‌كه‌دا، ٥٤٢ په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
ده‌نگی كاندیده‌كانی دیکە به‌م شێوەیە بوون:
په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په له بازنه‌ی ئیستانبول، ئه‌نگین ئاڵتای ١٢٤ ده‌نگ.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له بازنه‌ی ئیزمیر، سه‌رپیل كه‌مالبای پهكگۆزهگو ٤٦ ده‌نگ.
په‌رله‌مانتاری ئییی پارتی له بازنه‌ی عه‌نتاب، ئیمام حوسه‌ین فیلیز ٣٣ ده‌نگ.
سێ ده‌نگیش هه‌ژمار نه‌كرا.