İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
باكو - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێڵی ئاسنینی باكو-تبلیسی-قه‌رس رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێڵه ده‌یهێنێت بۆ ناوچه‌كه‌مان، ته‌نها ئابووری نییه. پڕۆژه‌كه له رووی سیاسییه‌وه ئاشتی، سه‌قامگیری، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌هێنێت. له‌پاڵ گواستنه‌وه‌ی بار و مرۆڤدا، به گواستنه‌وه‌ی زانیاری، پێشكه‌وتنی مرۆیی له وڵاتهكانماندا ده‌سته‌به‌رده‌كات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی کرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی باكو-تبلیسی-قه‌رس كه له به‌نده‌ری ئاڵات به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌پاڵ ئه‌ردۆغان و ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ریدا، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عهلیيڤ و میهریبان عهلیيڤی هاوسه‌ری و سه‌رۆكوه‌زیرانی كازاخستان، باكتجان ساگینتایهڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆزبه‌كستان، عه‌بدوڵڵا ئاریپۆڤ و سه‌رۆكوه‌زیرانی جۆرجیا، جۆرجی كڤیریكاشڤیلی به‌شداربوون.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریكردن له كردنه‌وه‌ی هێڵه ئاسنینه‌كه‌دا ده‌ربڕی و گوتی: "ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی ئاینده‌مانه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌نێین. به‌م مه‌راسیمه، یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانی ئامانجی به‌ستنه‌وه‌ی ئاسیا به ئه‌ورووپا و به ئه‌فریقاوه ده‌خه‌ینه خزمه‌ته‌وه. لە رێگەی یەکەم گەشتی هێڵی ئاسنینی باک‌و-تبلیسی-قەرس گرنترین پایەی پرۆژەی رێڕەوی نێوەند پێکدەهێنرێت. بەوشێوەیەش ئەوە رادەگەیەنین کە لە لەندەنەوە بۆ چین رێڕەوی ئاسنینی بێ هیچ پچڕانێک هەیە. ئەو پرۆژەیە کە بەرهەمی کۆڵنەدان و روانینمانە، لەبەر ئەوەی بە ئەرک، دڵسۆز و ئارەقی ناوچەوان خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەهایەکی زۆری هەیە''.
گوتیشی: ''لە رێگەی بەندەری ئاڵاتەوە لە ئازەربایجانیش تەنها سێ وڵات نا، بەڵکو سەرجەم کۆمارەکانی ئاسیای ناوەڕاست بە رێڕەوەکانی خۆرئاواوە دەبەستینەوە. بە هەمان شێوە لە رێگەی بەندەری تورکمانباشی تورکمانستان و لە رێگەی بەندەری ئاکتاو لە کازاخستان، ئەو دوو وڵاتە بە ئەورووپاوە دەبەستینەوە. توانای رێگەی ئاسنینی باک‌و-تبلیسی-قەرس لە رووی گواستنەوەی سەرنشینان و بارەوە لە یەک ملیۆن کەس و شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تۆن بار دەبێت''.
ئەردۆغان هەروەها گوتی: ''ئەو توانایە لە ساڵی ٢٠٣٤دا دەگاتە سێ ملیۆن سەرنشین و ١٧ ملیۆن تۆن بار. ئەمەش تێچووی گواستنەوەی بار بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێنێت''.
لەدوای گوتارەکانیش فیلمێکی ناساندنی تایبەت بە پرۆژەکە نمایشکرا.
سەرکردەکان بزماری سیمبولییان لە رێگە ئاسنینییەکەدا داکوتا و مقەستیان گۆڕییەوە و لە رێگەی ئەو شەمەندەفەرەی لە کازاخستانەوە دانەوێڵەی هێنابوو، گەشتێکی ١٢ خولەکییان بۆ وێستگەی ئاڵات ئەنجام دا.