Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا مه‌همه‌ت شیمشەك دڵنیایی دایه بازاڕه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: "په‌یامه‌كه‌مان زۆر روون و ئاشكرایه و پێویست به ترس ناكات. به‌خێرایی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌مان. ئه‌گه‌ر باری نائاسایی له‌ئارادابووایه، ئه‌مڕۆ بازاڕه‌كان ده‌كرانه‌وه؟"
له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له پڕۆگرامێكی Bloomberg HT شیمشێك هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی بازاڕه‌كانی توركیا كرد لە دوای هه‌وڵە شکستخواردوەکەی كودهتاچەییەکان.
شیمشەك جه‌ختیكرده‌وه كه له توركیا دیموكراسی به‌هێز بووه و بناغه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری جێگیربوون و گوتی: "ئێمه خه‌ونێكی خراپ و كابووسێكمان بینی، به‌ڵام كه‌می خایاند و تێپه‌ڕی".
شیمشەك راشیگەیاند: "په‌یامه‌كه‌مان زۆر روون و ئاشكرایه و پێویست به ترس ناكات. به‌خێرایی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌مان. ئه‌گه‌ر باری نائاسایی له‌ئارادابووایه، ئه‌مڕۆ بازاڕه‌كان نەدهكرانهوه".