Muhammed Ali Kamal
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی تیرۆریست، برینتۆن تارانت كه له هێرشێكی چه‌كدارییدا له شاری كریستچهرچ له نیوزیلاند، ٥١ كه‌سی شه‌هید كرد و ٤٩ی دیكه‌ی برینداركرد، سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، رایگه‌یاند "هه‌موومان ته‌نها پێكه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام و بیانییاندا زاڵبین كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووته‌وه و رایگه‌یاندووه "ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه له كریستچهرچ ٥١ برامانی شه‌هیدكرد به زه‌كه‌ریا تویان-ه‌وه، قورسترین سزای له نیوزیلاند كه زیندانییكردنی هه‌تاهه‌تاییه، به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. به‌ڕێزه‌وه یادی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌مه‌وه كه له‌م هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌موومان ته‌نها پێكه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام و بیانییاندا زاڵبین كه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی".