Çiğdem Alyanak,Hanife Sevinç,Adem Demir
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، موحه‌ڕه‌م ئینجه له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی خه‌به‌رتورك، له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌باره‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانه‌وه گوتی: "له 24ی حوزه‌یراندا ده‌نگه‌كانی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان و موحه‌ڕه‌م ئینجه له‌یه‌كتر نزیك ده‌بن. له پێنجی ئایاره‌وه وه‌ك ده‌بینم ده‌نگه‌كانمان به‌شێوازێكی ترسناك زیادیكردووه. ئێوه‌ش ئه‌وه‌تان بینی. بێگومان ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش هه‌مووان ركابه‌ری منن، به‌ڵام ده‌نگی من و ئه‌ردۆغان له‌یه‌كتر نزیكن".
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، موحه‌ڕه‌م ئینجه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بمێنێته‌وه بۆ خولی دووه‌م، ده‌نگده‌ری موحافه‌زه‌كار ده‌نگی پێده‌ده‌ن و گوتی:
"ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه نیشتمانی بێت له ئه‌ردۆغان نیشتمانیترم. هه‌موو شتێكم ئاشكرایه و له‌به‌رچاوی گه‌لدایه. له كۆشك ناژیم. له ماڵی خۆم ده‌مێنمه‌وه. ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌فاف، ده‌وڵه‌تی یاسا، ئازادی و هه‌ركه‌س چۆنی بوێت به‌و جۆره ده‌ژی. بانكی ناوه‌ندی ناترسێنرێت. وه‌به‌رهێنانی بیانی متمانه وه‌رده‌گرێت. من ته‌نها نابمه سه‌ركۆماری جه‌هه‌په. ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه‌ش نایه‌ت كه له پارته‌كه‌م دوورده‌كه‌ومه‌وه. ده‌بمه سه‌ركۆمارێكی بێلایه‌ن. ده‌ڵێم، ئاشتدهبینهوه، داهاتمان بهشدهكهین و گهشهدهكهین. رێگا و ئاراسته و شێوازمان ئاشكراده‌بێت."
موحه‌ڕه‌م ئینجه بهڵێنیدا ئه‌گه‌ر به سهركۆمار هه‌ڵبژێردرێت، سێ جێگری ده‌بێت و له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كاندا وه‌زاره‌تێك بۆ گه‌نجان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان ته‌رخانده‌كرێت.
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، موحه‌ڕه‌م ئینجه راشیگه‌یاند كه باڵیۆز ده‌نێرنه‌وه بۆ سووریا و چوار ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته به شێوەیەکی ئاشتیانە ده‌نێرنه‌وه.