Merve Yıldızalp,Ramal Abdullah Mahmood
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری توركیا، موحه‌ڕه‌م ئینجە داوای لە ئەندامانی پارتەکەی کرد کە کەس نەکشێتەوە و گوتی "یه‌ك كه‌سیش له پارته‌كه نه‌كشێته‌وه، هه‌موو له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه. ئه‌گه‌ر له ده‌می منه‌وه شتێكتان به‌ناوی كۆنگره‌وه بیست ئه‌وه قسه بكه‌ن، به‌ڵام نایبیستن".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئینجه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتی پێشووتری جه‌هه‌په، ئاڵتان ئۆیمه‌ن و سه‌رۆكی گشتی پێشووتری سه‌هه‌په، موراد كارایاڵچن، ئینجه و كارایاڵچن بۆ میدیاكاران دوان.
كارایاڵچن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئینجه و ئۆیمه‌ن له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە دواون و له‌گه‌ڵ ئۆیمه‌ن سه‌ردانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو ده‌كه‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامهوانێكیشداله كارایاڵچن كه به‌مه‌به‌ستی له‌و گوتانه كه داكۆكی له ئینجه ده‌كات ئه‌وه بووه په‌یامێكی جیاواز بدات به گوێی جه‌هه‌په‌دا، كارایاڵچن گوتی: "له‌و رێگابڕینهی ده‌سه‌ڵات ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین ده‌خاته روو. موحه‌ڕه‌م ئینجه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر مه‌زنی تۆمار كرد. هیوای به ئێمه به‌خشی و ئێمه‌ی خسته جۆش و خرۆش. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌واو بوو هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ین. له‌و قۆناغه‌دا داكۆكی له موحه‌ڕه‌م ئینجه ده‌كه‌ین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.