Osman URAS
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2019
موغڵا - AA
له شارۆچكه‌ی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا، 31 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیان ده‌دا به رێگه‌ی قاچاغ بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، له‌سه‌ر زانیارییه‌ك له‌باره‌ی بوونی گرووپێك له كۆچبه‌رانی نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی تورگوترهیس، به‌له‌مێكی لاستیكیان راگرت.
دوای پشكنینی به‌له‌مه‌كه 31 كۆچبه‌ری نایاسایی هەڵگری ره‌گه‌زنامەی سووریا، کۆماری باشووری ئه‌فریقا و عێراق ده‌ستگیركران كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو.
دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ وشكانی و ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای موغڵا کران.