Heman Hussein Yaseen
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
هه‌ولێر - AA
به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن توركیاوه دیپۆڕتی سووریا كراون، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، رێبوار بابكه‌یی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ كۆنسولی توركیا، هاكان كاراچای كۆبوونه‌ته‌وه و قسه‌یان له‌سه‌ر رێگاچاره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه كردووه.
رێبوار بابكه‌یی رایگەیاند، لەسەر پرسی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێم کە دیپۆرتی سووریا کراونەتەوە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە، سه‌ردانی كۆنسولخانه‌ی توركیایان له هه‌ولێر كرد و گفتوگۆیان كردووە له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگاچارهیەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه و گوتی:
"ئه‌وه‌ی بووه‌ته ئاسته‌نگ له‌به‌ره‌م ئێمه دوو خاڵه، بەپێی زانیارییەکانی كۆنسولخانه‌ی توركیا، ئەو هاووڵاتییانە هیچ بەڵگەنامەیەکیان پێ نییە کە بیسه‌لمێنێت ئەوان عێراقین و هاووڵاتییەکان دەڵێن بەڵگەنامەیان هەیە، بەڵام پێدەچێت ونیان کردبێت، بۆیه بۆ ئەوەی بەڕێگایەکی یاسایی بگەڕێنەوە تورکیا، دەبێت بەڵگەی فەرمییان پێ بێت، دروستکردنی بەڵگەنامە یان پاسپۆڕت ئەرکی باڵیۆزخانەی عێراقه لە ئەنقەرە و كۆنسولخانه‌ی توركیا داوای کردووە کە ئێمە له‌گەڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق قسە بکەین".
رێبوار بابكه‌یی گوتیشی: "ئاسته‌نگی دووه‌م؛ بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه دۆخی داراییان خراپه، چۆن پاره بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه ته‌حویل بكرێت، له‌ڕاستیدا كۆنسولی تورکیا گوتی 'ئەمە بەرپرسیارییەتییە و دەبێت زەمانەت هەبێت کە ئەو پارەیە بگاتە دەستی هاووڵاتییەکان و ئێمە بەرپرس نین'، وەک خۆشتان دەزانن حکوومەتی سووریا لێرە کۆنسولخانەی نییە، ئەو شوێنەی کە ئەو هاووڵاتییانەی بۆ دیپۆڕتکراون، شوێنێکە پێی دەڵێن عەزاز و چەكدارانی سوپای ئازاد (سوپای نیشتمانیی سووریا) لەوێن کە حکوومەتی تورکیا پاڵپشتییان دەکات، بۆیە ئێمە ناچارین لەگەڵ کۆنسولی تورکیا قسە بکەین و تاکە رێگاچارە ئەوەیە کە دەبێت حکوومەتی تورکیا رێگایان پێ بدات بگەڕێنەوە تورکیا و لەوێیەوە بهێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەم بابەتە پێویستی بە هەماهەنگیی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزی عێراق هەیە لە ئەنقەرە، چونکە ئەمە بابەتێکی یاسایییە و ئەو هاووڵاتییانە سنوورییان بەزاندووە''.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی گله‌یی له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره كرد به‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه و پێویسته به‌دواداچوونی جیددی بكه‌ن و گوتی: ''ئێمە لە هەوڵداین و کۆڵنادەین، بەڵام پێویستییمان بە هاریکارییەکی زۆری کۆنسولی تورکیا هەیە، لێشتان ناشارینەوە لەماوەی رابردوودا لە پەیوەندیدابووین لەگەڵ کۆنسولی تورکیا به‌شێوه‌یه‌ك كه لەگەڵ حکوومەتی ئەنقەرە قسه‌ی كردبوو، بەڵام وەڵامەکان داوای ئەوەی دەکرد کە پێویسته باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بابەتی بەڵگەنامەکان یەکلایی بکاتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکان بە فەرمیی بگەڕێنەوە تورکیا و لەوێیشەوە بە فەرمیی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان''.
رێبوار بابكه‌یی گوتیشی: ''حکوومەتی تورکیا ناتوانێت بەڵگەنامە بۆ کەسێک دروست بکات کە هاووڵاتیی تورکیا نەبێت، بۆیە پێویستییمان بە باڵیۆزی عێراق هەیە کە هاوکاربێت لەم بابەتە، ئەوەی هەیە تەنها لە رێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە له‌نێوان باڵیۆزخانه‌ی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا قسە کراوە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوا دەکات لە رێگای نووسراوێکی باڵیۆزخانەی عێراق به فه‌رمیی داوا بکرێت''.
به گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی، كۆنسولی توركیا، هاكان كاراچای ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌ربڕیووه بۆ هاوكاریی و هه‌مانگیی و گوتی: ''كۆنسولی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای بەڵێنی ئەوەی پێداین کە هەموو هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان''.
رێبوار بابکەیی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان چۆن دیپۆڕتی سووریا كراونه‌ته‌وه گوتی: ''دوای بەدواداچوونی ئێمە کاتێک پرسیارمان لێیان کرد کە هۆکار چی بوو لەکاتێکدا هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن و دیپۆرتی سووریا کراون، ئەوان گوتیان ئێمە خۆمان گوتوومانە خەڵکی سووریاین بەوهیوایەی حکوومەتی تورکیا دیپۆرتمان نەکاتەوە، بێگومان ئەمەش خەلەلێکی یاسایی دروست کردووە بۆ حکوومەتی تورکیا و بۆ ئێمه‌ش، راستییەکەی کۆنسولی تورکیا تێگەیشتنێکی هەبووە بۆ ئەم بابەتە و لەگەڵمان لە پەیوەندیدایە''.
رێبوار بابكه‌یی گوتیشی: ''ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه ٥٦ كه‌سە، پێشتر دیپۆرتکرابوون و لە عەزاز نیشتەجێبوون و ئێستاش گواستراونەتەوە بۆ کەمپێک، بەرە بەرە دۆخی داراییان خراپ دەبێت، بەڵام لەڕووی ئاسایش و ته‌ندروستییه‌وه باشن''.