Ali Ballı
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
موغڵا - AA
لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری كهوتنهوهی ئاگرەکەی شارۆچکەی میلاس سەر بە پارێزگای موغڵا دەستی پێکرد.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتیی کۆماریی بۆدروومەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە:
"نووسینگەی داواکاریی گشتی لە میلاس بەپێی دەسەڵات و بەشێوەیەکی خێرا لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەو ئاگرەی کە لە دارستانەکانی ناوچەی گوڤەرجینلک-کویوجاکی سەر بە میلاس کەوتووەتەوە، دەست پێکردووە. به رێنمایی نووسینگەی داواکاریی گشتیی، کارەکانی لێکۆڵینەوە لهبارهی خاڵهكانی دەستپێکردنی ئاگری دارستانەکان و ئاڕاستە و ئەو شوێنانەی کە دەکەونە سەر رێگای و لێکۆلینەوە لە بەڵگەکان بەشێوەیەکی ورد و فرە رەھەند بەردەوامە".
لەلایەکی دیکەوە، ھەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگری ناوچەکە بەردەوامە.