موغڵا
ئەو یەختە (بەلەمی گەشت) لە كەناراوەكانی یاڵیكاڤاك لە شارۆچكەی بۆدروم سەر بە پارێزگای موغڵا لەنگەری گرتووە، لە توانایاندا هەیە لە كاتژمێرێكدا 30 میل ببڕێت، هاوكات لە یەختەكەدا شوێنی نیشتنەوەی دوو هێلیكۆپتەر، مەلەوانگەی داخراو، بەلەمی خێرا و ژووری لوكس هەیە.
ئەو بازرگانە روسە یەختەكەی بە 150 ملیۆن دۆلار لە رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوەنی یانەی وەرزشی چێڵسی كڕیوە، كە جێگەی نزیكەی 50 كەسی تێدا دەبێتەوە.
یەختەكە، كە درێژییەكەی 115 مەترە بۆتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی. ئەوەش راگەیەندرا كە یەختەكە لەنێوان شارۆچكەكانی موغلا و دوورگەكانی یۆنان گەشتی پێ دەكرێت.
لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بە مانەوەی یەختەكە كراوە لە شارۆچكەكەدا بۆ ماوەیەك، بەڵام هیچ زانیاریەك سەبارەت بە گەشتی داهاتووی نەكراوە لە پاش بۆدروم.