Durmuş Genç,Hemın Othman Mohammed
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
موغڵا - AA
له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی بۆدروم سەربە پارێزگای موغڵا، به‌له‌مێكی لاستیك ژێرئاو كه‌وت كه كۆچبه‌رانی نایاسایی به ره‌گه‌ز عێراقی و سووری هه‌ڵگرتبوو كه به‌نیازبوون به شێوەیەکی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی ئیستانكۆ لە یۆنان.
به‌له‌مه‌كه كه 19 كه‌سی به ره‌گه‌ز عێراقی و سووری هه‌ڵگرتبوو و له گوندی باغڵاوه چووبووه ده‌ریاوه، دوای كه‌مێك له ده‌رچوونی ژێرئاوكه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان پێگه‌یشت، تیمه‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا به دوو به‌له‌م بەهانای كۆچبه‌رانه‌وه چوون و 16 كۆچبه‌ریان رزگاركرد كه 15یان عێراقی و یه‌كێکیان سووری بوو، ته‌رمی دوو ئافره‌تیشیان دۆزییه‌وه.
تیمه‌كان له رێگه‌ی ئاسمان و ده‌ریاوه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای كۆچبه‌رێكی بێسه‌روشوێندا.