İbrahim Yaldız
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
مووش – AA
تیمە پەیوەندیدارەکانی مووش ھەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ کردنەوەی ئەو رێگایانەی بەھۆی بەفر و رەھێڵەوە داخراون و لە چەندین شوێنیش بەفری کەڵەکەبوو گەیشتووەتە شەش مەتر.
تیمەکانی راماڵینی بەفر لە فەرمانگەی خزمەتگوزاری رێگاوبان لە پارێزگای مووش، لەخۆبردوویانە کەوتوونەتە خۆ بۆ ماڵینی ئەو بەفرەی ھاتوچۆی لەنێوان شاری مووش و ژمارەیەک لە گوندەکان پەک خستووە.
بەفری کەڵەکەبوو لە رێگای کۆمەڵە گوندەکانی ئوچەڤلەر لە چەندین شوێن گەیشتووەتە شەش مەتر و لە کاتی کردنەوەی ئەم رێگایانە بە رووی ھاتوچۆدا، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دروست کرد و وەک ئەوەی لێ ھات کە بەفر تونێڵی دروست کردبێت.