Mesut Varol,Hakan Sarı,İbrahim Yaldız
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
وان – AA
كه‌ش و هه‌وایه‌كی سارد پارێزگاكانی وان، مووش، هه‌كاری و به‌دلیس-ی گرتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن گه‌وره شاره‌وانی وان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هۆی به‌فر و رههێڵهوه رێگای دوو ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.
ناوچه‌كه كه كه‌ش و هه‌وایه‌كی به‌ستێنه‌ر باڵی به‌سه‌رداكێشاوه، له شارۆچكه‌كانی ئۆزالپ و چالدران بووه‌ته هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار ٢٠ پله‌ی سه‌دی. ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه.
- مووش
دوای بارینی به‌فر و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه، سه‌رڕووی رووباری كاراسو له مووش به‌ستوویه‌تی.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ته‌مه چڕه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دروستبووه به‌تایبه‌تی رێگای نێوان مووش-به‌دلیس، كێشه بۆ شۆفێران دروستبووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ناوچه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه به‌گشتیی زۆر هه‌وراوی بێت و ناو به ناو به‌فر ببارێت. كاته‌كانی شه‌و و به‌یانیش به‌سه‌هۆڵبوون و به‌ستن رووبدات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رمای ناوچه‌كه زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و تونده‌با له باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاته‌وه به هێواشی هه‌ڵ بكات.