Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
12 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
هاووڵاتی ئێرانی، ره‌زا بهرستش كه‌به‌هۆی هاوشێوه‌بوونی له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌ناوبانگی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل میسی بووه‌ته جێی سه‌رنج، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه به‌هۆی ئه‌و هاوشێوه‌ییه‌وه گرنگیی پێده‌درێت.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، په‌رستشی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، كه له دایكبووی تارانی پایته‌ختی ئێرانه، باسی له‌وه كرد كه پێش چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه ئه‌و هاوشێوه‌یه‌ی پێگوتراوه و، گوتی: "ده‌توانم بڵێم كه 5-6 مانگێك ده‌بێت ناسێنراوم. له هەژماری تایبه‌ت به یۆرۆسپۆرت لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له بری وێنه‌ی میسی وێنه‌ی منیان دانابوو. پاشان لایانبرد، ئه‌وه‌یش بووه ناساندنی من".
په‌رستش باسی له‌وه كرد كه ته‌نیا له رووی رووخساره‌وه هاوشێوه‌ی میسی نییه، به‌ڵكو له‌رووی جه‌سته‌شه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌وه و، گوتی: "له‌رووی رووخساره‌وه هاوشێوه‌ی میسیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا باڵای میسی 1.69 هی منیش هه‌مان شته. كێشیشمان له‌یه‌كتریه‌وه نزیكه".
په‌رستش كه خوێندكاری زانكۆیه لە به‌شی پلاندانانی شار و ناوچه‌یی له تاران، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به گرنگیدانی خه‌ڵك پێی و، گوتی: "له‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌شدار ده‌بم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێران به میسی بانگ ده‌كرێم. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن كه ئەوه‌ی ئه‌و ده‌یكات منیش بیكه‌م. چووم بۆ هه‌رشوێنیك به خۆشه‌ویستیه‌وه پیشوازی كراوم".
په‌رستش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌موو رۆژێك وه‌رزش ده‌كات و، گوتی: "رۆژانه یاری تۆپی پێ ده‌كه‌م، مه‌شقی وه‌رزشی ئەنجام دەدات".
په‌رستش ئه‌و هه‌واڵانه‌شی به‌درۆخسته‌وه كه له هه‌ندێک ده‌زگای راگه‌یاندندا بڵاوكرابوویه‌وه گوایه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه و، باسی له‌وه كرد كه له‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ گرتنی فیلم چووبوو، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دوورخرابوویه‌وه.