Ramal Mahmood
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، وەیسی کایناک رایگەیاند کە رەوشی ئەو پەنابەرە سووریانەی روویان لەتورکیا کردووە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هێناوەتە بەرباس بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
کایناک لە شاری عەنتاب بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ناوچەیی ئاک پارتی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی شارەوانی عەنتاب کرد و گوتەیەکی پێشکەش کرد. باسی هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووزی کرد کە دەیانویست بەمە تورکیا دابەش بکەن و داگیری بکەن. گوتیشی: "سەربازی ئەو هەوڵە نەزۆکانەش تورکیا بەپێداگیرییەوە بەردەوانە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات لە سووریا. یارمەتی خەڵکی مووسڵ دەدەین لە چەند رۆژی رابردوودا لەڕێگەی مانگی سووری تورکیا و رێکخراوی باری لەناکاو ١٠٨ بارهەڵگر هاوکاری و پێداویستی لە عەنتابەوە بۆ پەنابەرانی مووسڵ نێردران و لە دوێنێوە گەیشتووەتە دەستیان".
کایناک ئاماژەی بەوە دا کە نەیانویستووە ئەوەی بەسەر هاووڵاتییانی سووریدا هاتووە بەسەر هاووڵاتییانی مووسڵ بێتەوە، گوتی: "بۆ پێشگرتن بەمە ١٠٨ بارهەڵگر یارمەتیمان بۆ ناردن. لەوێ لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان ١٠ کەمپی پەنابەران هەن. ویستمان خواردن و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین. بەردەوامین لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات. لەناوچە هاوسنوورییەکانی سووریا ١٧١ هاووڵاتیی سووری هەن کە لەماڵ و حاڵی خۆیان بوون. دوای پێنج ساڵ و شەش مانگ شارۆچکەی جەرابلوسمان گەیاندنە ئەو دۆخە و دڵی ٤٠ هەزار هاووڵاتیی سووریمان خۆش کرد. خوا یاربێت هاوشێوەی جەرابلوس سەرکەوتن لە شوێنەکانی دیکەی سووریاش بەدی دێنین، لەوانەیە لە باکووری عێراقیش ئەوە بەدی بهێنین. تورکیا هیچ کاتێک نایەوێت خاکی هیچ وڵاتیک داگیر بکات. تورکیا بۆ پاراستنی ئەو خاکە ٧٨٦ هەزار کیلۆمەترەی بە خوێنی ئاڵی شەهیدانی پێشکەشی هاووڵاتییانی کردووە ناچارە بەردەوامی بەبوونی خۆی بدات لە سووریا و عێراق. خۆ ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین هەموومان دەبینین کە تیرۆر و تیرۆریستان چۆن بەناوماندا بڵاودەبنەوە".