Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2016
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەرێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب، لەکۆی 60 کەس کە کارمەندی وەزارەتی دارایی بوون و بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبوو، 36 کەسیان دەستگیکرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەرچاوەکانی ئاسایشەوە دەستیکەوتوون، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەرێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی 60 گومانلێکراو کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، ئەنجامداوە.
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەشدا 36 کەس دەستگیرکراون و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەیان بەردەوامە.
ئەوەش زانراوە گومانلێکراوەکان کارمەندی وەزارەتی دارایین و بەتۆمەتی بەکارهێنانی بەرنامەی پەیوەندییکردنی نهێنیی ''بایلۆک''ی تایبەت بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی دەستگیرکراون.