Sangar Hamad Azeez
06 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2015
ماردین
بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە چوار گەڕەکی شارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین راگەیەنرا.
لە روونكردنەوەیەكدا كە لەلایەن قایمقامیەتی نسێبینەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "لە گەڕەكەكانی فڕات، دیجلە، عەبدولقادر پاشا و یەنیشەهیردا بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی خەڵكی و دەستگیر كردنی ئەندامانی پەكەكە، بەپێی یاساكان لە سەعات ٧ی بەیانی ٦ی كانونی یەكەمی ٢٠١٥ وە تا كاتێكی دیكە، قەدەغەكردنی هاتووچۆ راگەیەنرا".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا كە بەر لە دەرکردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ ژمارەیەك خێزان ماڵەكانیان بەجێ هێشتووە.