Rewa Mahmut Hasan
06 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2015
ئەسکیشەهیر
لە یەکێک لە باخەکانی ئەسکیشەهیر، کوولەکەیەک لەماوەی ٥ مانگدا درێژیەکەی دەگاتە ١٥٢ سانتیمەتر و کێشەکەشی ١٥ کیلۆگرامە.
كورتوڵوش گوندۆغموش كە ماوەی ٢٠ ساڵە باخەوانی دەكات لە پارێزگای ئەسكیشەهری توركیا، لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كوولەكانەی لە باخەكەیدا رواندوونیەتی،٥٠ سیانتیمەتر درێژ دەبن. ناوبراو باس لەوە دەكات كە هەندێك لەو تووانەی رواندوونیەتی لەماوەی ٥ مانگدا درێژیەكەیان گەیشتۆتە ١٥٢ سانتیمەتر و ١٥ كیلۆگرام قورسیەكەیەتی و دەڵێت "هەزاران نەمام و گوڵم چاند، هاوشانی ئەمە سەوزە و میوەش دەچێنم بەڵام ئەمە یەكەمجارمە كوولەكەیەك بەرهەم بێت كە بە ئاسانی ٢٥ كەس تێر دەكات".
ئەو باخەوانە باس لەوەش دەكات كە بەبێ بەكارهێنانی پەینی كیمیاوی كوولەكەكان پێ دەگەیەنێت.