Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا زیاتر له 900 كه‌سی له شارۆچكه‌ی نسێبینی سه‌ربه مێردینه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به په‌كه‌كه تێیدا درێژه‌ی هه‌یه، بۆ ناوچه ئارامه‌كان گواسته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا دژی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی نسێبین، له 14ی ئازاردا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆن و پێكدادانه‌كانه‌وه هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه و روویان له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه كردووه.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه توانای به‌جێهێشتنی ماڵه‌كانیان نه‌بووه، داوایان له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد تا یارمه‌تییان بده‌ن.
دوای ئه‌و داواكارییه هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر له 900 كه‌سیان له‌شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوورخستۆته‌وه و نێردراون بۆ ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یانه‌وێت.