Aşkın Kıyağan
01 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
ڤیه‌ننا- AA
له نه‌مسا "یاسای سیمبوله‌كان" كه له چوارچێوه‌ی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و ئیسلامی سیاسیی"دا ده‌ركراوه و یه‌كێك له‌و سیمبولانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات له شوێنه گشتییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، نیشانه‌ی "گورگه‌بۆر"ه.
دوای ئه‌وه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، مانگی رابردوو پڕۆسه‌ی به یاسابوونی كۆتاییهات و له ١ی ئاداری ٢٠١٩ه‌وه یاسای سیمبوله‌كان له نه‌مسا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ژماره‌یه‌ك نیشانه و سیمبولی دیكه بۆ ئه‌و یاسایه زیادكرا كه له ساڵی ٢٠١٥دا به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده خرابوویه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و نیشانه و سیمبوله زیادكراوه‌كان بریتین له‌و نیشانه و سیمبولانه‌ی كه تایبه‌ت به ئیخوان موسلمین، حه‌ماس، باڵی سه‌ربازیی حیزبوڵڵا، په‌كه‌كه و گرووپی ئوستاشای نه‌ته‌وه‌یی كڕواتی.
له‌چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا نزیكه‌ی ١٣ ئاڵا، نیشانه و سیمبولی ئه‌و گرووپانه یاساغ كراون و به‌بڕی چوار هه‌زار یورۆ یان بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانیی سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت كه سه‌رپێچیی یاساكه ده‌كه‌ن و له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچییه‌كه‌دا سزاكه‌ی ده‌گاته ١٠ هه‌زار یورۆ یان شه‌ش هه‌فته زیندانییكردن.
یاساغكردنی نیشانه‌ی گۆرگهبۆری مه‌هه‌په و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا و لۆگۆ و نیشانه‌ی ئیخوان موسلمین كه له‌و وڵاتانه‌ی بوونیان هه‌یه، چالاكی یاسایی ئه‌نجامده‌ده‌ن، و هاوتاكردنیان له‌گه‌ڵ سیمبوله‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌دا، كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
توركیا كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و یاسایه نیشاندا و به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرد، كه وێنه‌ی سیمبول و نیشانه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له خۆده‌گرێت و هه‌ریه‌ك له نیشانه‌ی گورگه‌بۆر و ڤێرژنه جۆراوجۆره‌كانی گورگه‌بۆر له‌نێو مانگدا له‌خۆده‌گرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا یاساكه له‌نێو چه‌ندین سیمبول، نیشانه، ئاڵا و نیشانه كه رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه به‌كاریده‌هێنن، ته‌نها یه‌ك سیمبولی قه‌ده‌غه‌كردووه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی توندئاژۆی راستڕه‌و سه‌رڕاست نییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و تیرۆردا.