Hasan Tosun,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ڤیه‌ننا - AA
به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمارێكی نوێ، ده‌نگده‌رانی نه‌مسا روویان لە بنکەکانی ده‌نگدان کرد.
لە نەمسا نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن و 400 هه‌زار کەس مافی ده‌نگدانی هەیە.
پرۆسەی ده‌نگدان له كاتژمێر 10:00 به‌كاتی هه‌ولێر ده‌ستی پێكردووه و، كاتژمێر 07:00ی ئێواره كۆتایی دێت.
دوای یەک كاتژمێر له داخستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌نجامه به‌راییه‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دەنگدەرانی نه‌مسا سه‌ركۆمارێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له‌و پۆسته‌دا ده‌مینێته‌وه.
ده‌نگده‌ران، له‌نێوان كاندیدی پارتی ئازادی نه‌مسای راستڕه‌و، نۆربێرت هۆفه‌ر و، كاندیدی پارتی سه‌وز، ئه‌لیكسانده‌ر ڤان دێر بێلن یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرن.
رای گشتی ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ئه‌گه‌ر به رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت هۆرفهر له پێش ڤان دێر بێلن-ه‌وه‌یه‌وه. ئه‌گه‌ر هۆفه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1940ه‌وه سیاسه‌تمه‌دارێكی راستڕه‌و له ئه‌ورووپادا ده‌بێته سهركۆمار، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی بازنه‌ی نه‌یارانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ناو یه‌كێتییه‌كه‌دا.
هۆفه‌ر كه به لێدوانه‌كانی دژبه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌نابه‌ران ناسراوه، به‌رگری له‌وه ده‌كات كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا زیاتر به ناوه‌ند بكرێت و، ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر توركیا ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وا نه‌مسا له یه‌كێتییه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
ڤان دێر بێلن، به لێدوانی لایه‌نگری له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌نابه‌ران و، هه‌ڵویستی لیبراڵتر به‌رامبه‌ر موسوڵمانان و كۆچبه‌ران ناسراوه.
پۆستی سهركۆمار له نه‌مسا كه زیاتر سمبولییه، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شینیته‌وه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی، لێدوانه‌كانی هۆفهره به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنیدا.
له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، كه له 24ی نیساندا به‌ڕێوه‌چوو، هۆفه‌ر و ڤان دێر بێلن، له‌ناو كاندیدانی خواره‌وه‌دا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا و مانه‌وه بۆ خولی دووه‌م.
له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، كه له 22ی ئایاردا به‌ڕێوەچوو، دوای ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ڤان دێر بێلن له هۆفه‌ر نزیكبوویه‌وه و به به‌ده‌ستهێنانی 30 هه‌زار ده‌نگی زیاتر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی برده‌وه. له به‌رامبه‌ردا پارتی ئازادی نه‌مسای راستڕه‌و، به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری له ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا سكاڵای تۆمار كرد.
دادگای نه‌مسا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا ساخته‌كاری كراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. حكوومه‌تیش بڕیاریدا خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار له 2ی تشرینی دووه‌مدا دووباره بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه له ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا خولی دووه‌می ههڵبژردنهكهی دواخست بۆ ئەمڕۆ 4ی كانوونی یه‌كه‌م.