Zuhal Demirci,Muhammet Ali Kemal
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی نه‌مسای بۆ داخستنی حه‌وت مزگه‌وتی ئه‌و وڵاته، كرد و رایگه‌یاند: "هه‌ڵوێسته ئایدۆلۆژییانهكهی حكوومه‌تی نه‌مسا، دژی نۆرمه‌كانی یاسا گه‌ردوونییه‌كان، سیاسه‌تی گونجانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی كهمایهتییهكان و ره‌وشتی پێكه‌وه ژیانه".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا، سێباستیان كورز و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، هاینز كریسچن ستراچێ، وه‌زیری ناوخۆ، هێربه‌رت كیكڵ و وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گێرنۆت بلومل كه فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینیی سه‌ربه وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایانكرد كه مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون نادرێته ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌لایه‌ن توركیاوه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی ئیسلامی نه‌مسا-توركیا ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراون، نادرێت و حه‌وت مزگه‌وت كه یه‌كێكیان مزگه‌وتی توركه‌كانه داده‌خرێن، ئه‌م روونكردنه‌وانه جێگه‌ی داخ و ناڕه‌حه‌تی ئێمه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌م بیانووه بێ بنه‌مایانه‌ی نه‌مسا بۆ داخستنی حه‌وت مزگه‌وت و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی وتاربێژهكانیان، یه‌كێكه له ده‌ره‌نجامه‌كانی دژایه‌تیی ئیسلام، نه‌ژادپه‌رستی و شه‌پۆلی جیاكاریی پۆپۆلیستیی له‌و وڵاته".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و سیاسه‌تمه‌دارانی نه‌مسا دژایه‌تیی نه‌ژادپه‌رستیی، دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام و بیانییه‌كان بكه‌ن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌رێگه‌ی ئه‌م پێشهاتانه‌وه كه مایه‌ی نیگه‌رانیین، ده‌ستكه‌وتی سیاسیی بپچڕن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و كارانه ئیدانه ده‌كات و رایگه‌یاندووه "هه‌ڵوێسته ئایدۆلۆژییانهكهی حكوومه‌تی نه‌مسا، دژی نۆرمه‌كانی یاسا گه‌ردوونییه‌كان، سیاسه‌تی گونجانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مافی كهمایهتییهكان و ره‌وشتی پێكه‌وه ژیانه".
حكوومه‌تی نه‌مسا بڕیاریداوه حه‌وت مزگه‌وت كه یه‌كێكیان مزگه‌وتی توركه‌كانه له وڵاته‌كه‌یدا دابخات و ژماره‌یه‌كی زۆر له وتارخوێنه‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی نه‌مساوه پشتیوانیی دارایی ده‌كرێن، دیپۆرت بكاته‌وه.