Rewa Mahmood Hasan
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
سلێمانی - AA
لە سەرجەم مزگەوتەکانی سلێمانی نوێژی مردوو بۆ ئەو قوربانیانە ئەنجام درا کە لە بومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممەی تورکیادا گیانیان لەدەستدا.
لە مزگەوتی دار سەلام لە گەرەکی کارێزەوشک لە شاری سلێمانی هاوشێوەی گشت مزگەوتەکانی دیکە شارەکە و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، موسڵمانان لەکاتی نوێژی هەینییدا نزای لێخۆشبوونیان بۆ ئەو کەسانە کرد کە لەو کارەساتەدا گیانیان لەدەستدا، هاوکات نزای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران کرد.
پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی دار سەلام، دکتۆر عیرفان رەشید لە گوتاری هەینیدا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان کرد کە بەشداربن لە کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان لە تورکیا و سووریا، و گوتی "ئێمە دەبێت بە رۆح و دڵ لەگەڵ ئەو برایانەمان دابین کە لەو وڵاتانە لێیان قەوماوە، چونکە موسڵمان بە موسیبەت تاقیدەکرێتەوە و ئەمە تاقیکردنەوەمانە".
ئەنجامدانی نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومەلەزرەکان لە تورکیا و سووریا لە کاتێکدا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ قوربانیانی رووداوەکە بەردەوامە.