Muhammed Ali Kamal
06 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
سلێمانی-AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خوازێت كه ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنایان پۆزه‌تیڤ بووه.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی ئینگلیزی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نزاكانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، كه ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنایان پۆزه‌تیڤ بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه:
"هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ ئه‌وان (ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرفتاری ده‌ستی كۆرۆنان، ده‌خوازم".