نیویۆرک
نوێنەرانی ٣٥ وڵات داوایانکرد لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا، بەدواداچوونێکی بە پەلە بکات.
ئێدواردۆ دێل بوی، راوێژکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد بان کیمون سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا زۆر نیگەرانە و خوازیارە بەزوویی بە دواداچوون بۆ ئەم مەسەلەیە بکرێ.
ئێدواردۆ دێل بوی لە درێژەی لێدوانەکەیدا رایگەیاند : بانکیمۆن داوای رەوانەکردنی تیمێکی لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ سوریا و ئەو داوایە دراوەتە حکومەتی سوریا، بانکیمونیش چاوەڕوانی وەڵامێکی گونجاوی حکومەتی سوریا دەکا و خوازیارە بە خێرایی شەڕ راوەستێنن.