لەندەن
ئەحمەد داودۆئۆغلودوێنێ شەو بەشداریکرد لە بەرنامەی( نیوزنایت (Newsnight لە تەلەڤزیۆنی BBC ٢ کە تایبەت بوو بە ھەلومەرجی میسر و سوریا.
لەبارەی ھەڵسوکەوتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر رووداوەکانی سوریا داودۆغڵو گوتی" ئەمە یەکەمجار نییە بەشار ئەسەد ھێڵی سوور بەزاندووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەیان نەبو لەبەرامبەر رووداوەکانی رابڕدوودا، دوای ھێرشە کیمیاییەکە کۆمەڵگەی ھەندێک وەخۆ کەوتن. ئێمە داوا دەکەین ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان UNSC کۆبوونەوەی بە پەلە ئەنجام بداو بچێتە شوێنی ھێرشەکە"
وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەگەری رێگرییکردنی ئەسەد لە UNSCکە بچێتە ناوچەکە، داودئۆغلو گوتی " ئەمە بۆ ئەسەد و لایەنگرانی ئەسەد تاقیکردنەوەیە، کاتێ بەشار ئەسەد دەڵێ چەکی کیمیایی من بەکارم نەھێناوە، ئەوکاتە دەبێ رێبدات بە لیژنەی UN تا راستییەکان بسەلمێنن، خۆ ئەگەر بە خێرایی لێکۆڵینەوە نەکەن دوای شەش مانگی دیکە بەڵگە نامێنێ بۆ بەکارھێنانی ئەو چەکە":