Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو: "بوون بە وڵاتێکی گەورە، بە داگیرکاری نابێت. ئێمە رۆژئاوا نین. بوون بە وڵاتێکی گەورە بە میهرەبانی و دەستی یارمەتی درێژکردن دەبێت. ئێمە وڵاتی گەورەین و لە رێگەوەش زۆر بە خێرایی دەڕۆین. باش دەزانین کە لەکوێ هەنگاو دەنێن و چۆن هەنگاو دەنێین".
سۆیلو بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێری رێکخراوی پیاوانی كاری زەیتونبوڕنو کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ناوبراو گوتی: "تورکیا تازە لەسەر پێی خۆی دەوەستێت. ئەگەر بێت‌و تورکیا وەک جاری جاران مابایەوە ئەوا نەیدەتوانی بەسەر ئەو نەخۆشیەی زاڵ‌بێت. ئیدی تورکیا وڵاتێک نییە کە لەسەر قەیرانی ئابووری پلانەکانی خۆی دابنێت".
سۆیلو لە تەوەرێکی دیکەی گوتارەکەی باسی لە ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا كرد و گوتی: "ئیدی قه‌ندیل وه‌ك جاران ئامانجێكی هێنده دوور نییه. هه‌تا قه‌ندیل ئاوا بمێنێت دیاربه‌كر سه‌ربه‌ست نییه".
وەزیری ناوخۆ تورکیا لە درەێژەدا گوتی: "ئیدی توركیا ئه‌و توركیایه‌ی جاران نییه له دووره‌وه سه‌یری قه‌ندیل بكات. ئه‌و سه‌رده‌مه رۆیی. ئێستا توركیا خاوه‌ن توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه جا چ كاتێك و له كوێ به چ هێزێك بمانه‌وێت".