Muhammed Ali Toruntay
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای تورکیادا لە هەردوو ناوچەی قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە و یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور، ١١ پێگەی تیرۆریستان خاپوورکران.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا پێگەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە سەرگەرمی ئامادەکاریی بوون بۆ پەلاماردانی بنکە و یەکە سەربازییەکانی سەر سنوور لە رێگەی ئامێرەکانی چاودێرییەوە دەستنیشانکران.
دواتریش هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ئەو پێگانەی کە دەستنیشانکرابوون ئەنجامدران و ١١ پێگەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کە لە پەناگە، حەشارگە و سەکۆی چەک پێکهاتبوون، خاپوورکران.
ئەو فڕۆکانەش کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد، بێ هیچ کێشەیەک گەڕانەوە بنکەکانیان.