Hemın Othman Mohammed
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
گوتەبێژی هەدەپە ئایهان بیلگەن، ئاماژەی بەوە كرد كە هەر رەهەندێكی دەستوور بخرێتە دەرەوەی بازنەی گفتوگۆكان، بە كارێكی دیموكراسی نایبینن و گوتی: "پێویستە جیاكاری بكرێت لەنێوان هەڵویستمان دژ بە سیستمی سەرۆكایەتی و دروستکردنی نەریتەکان.
لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بیلگەن باسی لەوە كرد كە توركیا پێویستی بە دەستوورێكە كە بەڕاستی ئاسانكاری بۆ بنیاتنانی دیموكراسی، زۆرینە و ئاشتی بكات.
بیلگەن، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەركی تەواوی كارەكتەرە سیاسیەكانە لە مشتومڕێكی دیموكراسیدا هەڵوێستێك نیشان بدەن كە پێویستیەكانی توركیا و كۆمەڵگاكەی بكاتە پێشینە. گرنگە سیاسیەكان هەڵوێستێك نیشان بدەن كە لەگەڵ رێككەوتن بێت و ئەركی دەستوور و ئەو هەلە لەدەست نەدەن. گوتیشی: "ئێمە لەسەرەتاوە دەرگا بەڕووی ئاك پارتیدا داناخەین، بەڵام گرنگە بزانین داوای پێشنیازەكەی چییە و چی لەخۆ گرتووە. ئێمە خستنەدەرەوەی هەر رەهەندێكی دەستوور بۆ دەرەوەی بازنەی گفتوگۆكان، بە كارێكی دیموكراسی نایبینن. لەو باوەڕەداین كە پێویستە جیاكاری بكرێت لەنێوان هەڵویستمان دژ بە سیستمی سەرۆكایەتی و دروستكردنی نەریتەکان. ئێمە لە ناوەرۆكدا دژین، بەڵام كاتێك دەگوترێت 'ئەم ماددەیەی دەستوور قسەی لەسەر ناكرێت و ئەوەی گفتوگۆی لەسەر ناكرێت' ئەو كاتە هیچ رێككەوتنێك ناكرێت. نووسینەوەی دەستوو، پەیوەندی بە بوێری رێككەوتنی سیاسیەوە هەیە. بەدڵنیاییەوە كارە پیشینەیەكان و پیشنیازەكانی ئێمە جیاوازە، بەڵام ئەگەر سیاسەتیكی نوێ و رۆحێكی نوێ نەكرێتە بنەمای هەموو دەستوورەكە، ئەوا پێی ناگوترێت دەستووری نوێ، پێی دەگوترێت هەموارکردنی دەستوور. لەبەرئەوە ئێمە بەپێویستی دەزانین دەستوورێكی نوێ سەروەربێت كە لۆجیكی بێت و هاوكار بێت لە بەدیهێنانی ئاشتیدا".