Muhammet Ali Kemal
16 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە گوتەیەكیدا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمان، ئاماژەی بەوە كرد كە فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا هەموو بۆمبەكانیان بەكارهێناوە كە لە بەردەستیاندا بووە.
داودئۆغڵو رایگەیاند "بەتایبەتی پاش گرژییەكانی نێوان رووسیا و توركیا، پەیەدە، وەك داردەستی پیلانی هەرێمی رووسیا، بووەتە سەربازی بەكرێگیراو و زیان گەیاندن بە توركیا بووەتە پێشینەی كاری پەیەدە. بەدڵنیاییەوە یەپەگە و پەیەدە نوێنەری كورد نین، نوێنەری سووریاش نین، بەڵكو داردەست و سەربازی بەكرێگیراون".
- ''دەوڵەتی كۆماری توركیا، دەوڵەتی كورد و پارێزەریانە''.
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی: ''لێرەوە رووی قسەكانم دەكەمە ئەوپەڕی سووریا، ئەوپەڕی عێراق و هەموو شوێنێك كە هیچ كەسێك پەنا نەباتە بەر بەكارهێنانی كورد. دەوڵەتی كۆماری توركیا، دەوڵەتی كوردەكان و پارێزەریانە''.
- ''كڵچدارئۆغڵو هیچ هەڵوێستێكی جددی و پتەوی دەرنەبڕیوە''
ئەحمەد داودئۆغڵو لەبارەی گوتەكانی سەرۆكی پێشووی جەهەپە دەنیز بایكاڵ كە پشتیوانی خۆی بۆ بۆردومان كردنی هێزەكانی پەیەدە لە عەزاز لەلایەن توركیاوە دەربڕی بوو رایگەیاند ''بەڕێز بایكاڵ، پێشهاتەكانی سەر سنووری توركیای لە روانگەی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەوە باس كردبوو، لەئاستی جددیەتی كەسایەتییەكی دەوڵەتمەداردا قسەی كرد، زۆر سوپاسی دەكەم. بەڕێز بایكاڵ بەروونی باسی لەوە كرد كە ئەو رێوشوێنانەی توركیا دەیانگرێتە بەر رەوا و پێویستن. بەپێچەوانەی بەڕێز كڵچدارئۆغڵوەوە كە قسەی دوور لەبابەتەكە دەكات، هیچ هەڵوێستێكی جددی و پتەوی سەبارەت بەو هەڕەشەیەی سەر ئاسایشی نیشتمانیمان دەر نەبڕیووە''.