به‌غدا
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق مه‌شقی سه‌ربازی به خوێندکارانی ناوه‌ندی، ئاماده‌یی و زانکۆ ده‌کرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراق، ئایه‌توڵڵا عه‌لی ئه‌لسیستانی که پێشتر 'داوای جیهاد'ی له دژی رێکخراوه‌که کردبوو، دواتر 'داوای په‌روه‌رده‌کردنی خوێندکارانی له‌سه‌ر چه‌ک' کرد و به‌هۆی ئه‌م داواکارییه‌وه ئه‌و گرووپانه‌ی له خوێندکارانی زانکۆ پێکدێن، له پایته‌خت مه‌شقی سه‌ربازییان له‌سه‌ر چه‌کی سووک و قورس پێ ده‌کرێت و په‌روه‌ردەی سه‌ربازی ده‌کرێن.
له یه‌کێک له قه‌ره‌باڵغترین ناوچه‌کانی نیشته‌جێبوون له به‌غدا که حوڕییهیه له "یانه‌ی وه‌رزشی حوڕییه" په‌روه‌رده‌کردن و مه‌شقی چڕ و پڕ له‌سه‌ر چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رماندانه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا خزمه‌تیان کردووه، پێشکه‌شی گه‌نجان ده‌کرێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کرێت که ژماره‌یه‌ک له‌و گه‌نجانه‌ی په‌روه‌رده‌یان وه‌رگرتووه په‌یوه‌ندییان به چه‌کداره‌کانی شیعه یاخود سوپاوه کردووه له‌و ناوچانه‌ی که جه‌نگی تێدایه. په‌روه‌رده‌یه‌کی یەک مانگه پێشکه‌شی 'چه‌کدارانی گه‌نج' ده‌کرێت.
"پاڵه‌وانانی فتوا"
ئەفسەری بەرپرسی راهێنان له یانه‌ی وه‌رزشی حوڕییه، به‌ناوی زوهه‌یر موحه‌مه‌داوی له گوته‌یه‌کیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه کرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆرسی په‌روه‌رده‌کردنه‌که له‌سه‌ر داوای سیستانی ده‌ستی پێ کردووه، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌وێ ده‌رده‌چن ناوی "پاڵه‌وانانی فتوا"یان لێ ده‌نرێت.
موحه‌مه‌داوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شدارن له راهێنانەکاندا له‌سه‌ر چه‌کی جۆراوجۆری سووک و قورس په‌روه‌رده ده‌کرێن و گوتی: "له ئه‌گه‌ری دروستبوونی پشێوییه‌کی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی مووسڵ، ئه‌نبار و تکریت، ئه‌م گه‌نجانه له سیستمی به‌رگری شاره‌کاندا به‌کار ده‌هێنین".
موحه‌مه‌داوی باسی له‌وه‌کرد چۆنێتی به‌کارهێنانی هه‌موو جۆره‌کانی چه‌کی قورس نیشانی 250 'جه‌نگاوه‌ر' داوه و به‌درێژایی مه‌شقه‌که جه‌ختیان له‌سه‌ر تاکتیکه‌کانی جه‌نگ به‌تایبه‌ت جه‌نگی کۆڵان بە کۆڵان کردووه‌ته‌وه.
"100 که‌مپی په‌روه‌رده‌کردن له به‌غدا"
موحه‌مه‌داوی باسی له‌وه کرد ئه‌و که‌سانه‌ی په‌روه‌رده کراون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ته‌ناهیدا بۆ لای حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌کانی جیاوازی وڵات ده‌برێن که جه‌نگی تێدایه و گوتی: "ته‌نانه‌ت له‌کاتی هێرشه‌کاندا له‌سه‌ر ته‌قاندنی چه‌که‌کانی قورس به‌کاریان ده‌هێنین".
موحه‌مه‌داوی ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ژماره‌ی ئه‌و که‌مپانه‌ی له به‌غدا بوونیان هه‌یه و گه‌نجان لە ته‌مه‌نه‌کانی نێوان 15 بۆ 25 ساڵانیان تێدا په‌روه‌رده ده‌کرێت، بریتییه له 100 که‌مپی مه‌شقی سه‌ربازی.
"جه‌نگاوه‌ری شاره‌کان پێده‌گه‌یه‌نین"
ئه‌فسه‌ری په‌روه‌رده‌کار زه‌ید خه‌لیفه ئاماژه‌ی به‌وه کرد گه‌نجانی زانکۆ بایه‌خی زۆر به په‌روه‌رده و راهێنان ده‌ده‌ن و ئه‌و گه‌نجانه هه‌موو رۆژێک بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات تەکنیکەکانی جیاوازی شه‌ڕکردنیان پێ ده‌گوترێته‌وه و له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قورس راده‌هێنرێن.
خه‌لیفه ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئه‌و جه‌نگه‌ی که له عێراق بوونی هه‌یه هاوکات جه‌نگی شاره‌کانه و گوتی: "دوژمنه‌که‌مان له رێگه‌ی به‌کارهێنانی شاره‌کانه‌وه هێرشه‌کان ئه‌نجام ده‌دات. ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا 'جه‌نگاوه‌ری شاره‌کان' پێده‌گه‌یه‌نین".
یه‌كێک له‌و که‌سانه‌ی به‌شداری له راهێنانەکاندا کردووه به‌ناوی مالیک جه‌بر گوتی: "له‌سه‌ر داوای مه‌رجه‌عی ئاینییمان (سیستانی) من هاتوومه‌ته ئێره. دوای ئه‌وه‌ی مه‌شقه‌کانم ته‌واو کرد، په‌یوه‌ندی به ریزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌که‌م".
خوێندکاری ئاماده‌یی هونه‌ره‌جوانه‌کان عه‌لی موندیریش لای خۆیه‌وه باسی له‌وه کرد که له ژیانیدا چه‌کی به‌کار نه‌هێناوه و گوتی: "به‌ڵام ئیتر گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ک هه‌ڵبگرم و به‌شداری پێکدادانه‌کان له به‌ره‌کانی جه‌نگ بکه‌م".
هەژیی گۆتنە، که‌مپه‌کانی په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازیی جگه له به‌غدا له هه‌ریه‌ک له عه‌ماره، ناسریه، کوت، دیوانییه و بهسرەیش هەن و چه‌کدارانی گه‌نجی تێدا په‌روه‌رده ده‌کرێن.