Sayim Harmancı,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
هەکاری – AA
ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بوتان كه سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لاوانی هەکارییه بۆ وه‌رزی نوێی خلیسکێنەی سەربەفر به رووی ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و جۆره یارییه‌دا كرایه‌وه.
وه‌رزی نوێی ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بوتان کە دوو هەزار و ٧٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە و ١٢ کیلۆمەتر لە شاری هەکاری دوورە له رێوڕه‌سمێكدا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای هه‌كاری كرایه‌وه.
پارێزگاری هه‌كاری، ئیدریس ئاكبییك به میدیاكانی راگه‌یاند كه مێرگا بوتان ده‌كه‌نه ناوچەیه‌كی خلیسکێنەی سەربەفری گرنگ بۆ هه‌كاری، وان، ئێران و عێراقیش، گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه ئاره‌زوومه‌ندان هه‌وایه‌كی سازگار و پاكیش هه‌ڵده‌مژن. ئێره ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ لاوان و قوتابیان".
ئاكبییك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا به ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز له‌لایه‌ن گه‌نجانی هه‌كارییه‌وه له پێشبڕكێكانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی هه‌كاری ئه‌و یارییه‌یان چه‌ند به‌لاوه گرنگه، گوتی: "ئێمه‌ش وه‌ك پارێزگار و حكوومه‌ت چی له‌ده‌ستمان بێت درێعی ناكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان".