Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە میانی گەڕانەوەی لە قرغیزستان لە فڕۆکەکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و سەبارەت بە هێرشی سووریا بۆ سەر ئیدلب رایگەیاند "لە ئیدلب پرۆسەیەکی دڵڕەقانە بەڕێوەدەچێت. لەوێ سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ دەژین. ئەگەر بێت و کارەساتێک رووبدات، یەکەم شوێن کە ئەو مرۆڤانە رووی تێدەکەن، دیسان هەر تورکیایە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەشکرد هیچ داواکارییەکی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەدەست نەگەیشتووە و ئەویش لای خۆیەوە هیچ داواکارییەکی تایبەت بەو مەبەستە پێشکەش ناکات.
ئەردۆغان سەبارەت بە مژارەکانی رۆژەڤ رایگەیاند:
- دۆخی ئیدلب
"بۆ ئێمە دۆخی ئێستای ئیدلب گرنگە. چونکە لە ئیدلب پرۆسەیەکی دڵڕەقانە بەڕێوەدەچێت. لەوێ سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ دەژین. خوا نەکات، ئەگەر بێت و کارەساتێک رووبدات، یەکەم شوێن کە ئەو مرۆڤانە رووی تێدەکەن، دیسان هەر تورکیایە. لە کاتێکدا ئێمە لە کەشێکداین کە پێمان وایە چەند شتێک چارەسەرکراون و ئیتر گەڕانەوە لە تورکیاوە دەستیپێکردووە. لەئێستادا ریسکێکی لەوجۆرە لە رۆژەڤدایە. لەئێستادا هاریکاریی ئێمە لەگەڵ رووسیادا زۆر گرنگە. ئەمریکا تۆپەکە بۆ رووسیا و رووسیا بۆ ئەمریکای هەڵدەدات، بەڵام خوا نەکات ئەگەر بێت و مووشەک بەسەر ئەوێدا ببارێنرێت، کۆمەڵکوژیی گەورە روودەدات. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا ئەوانەی لەوێوە هەڵدێن، بۆ کوێ دەچن؟ رێژەیەکی زۆریان دیسان هەردێنە لای ئێمە. ئەمە رەنگە کێشەیەکی نوێ نهێنێتە ئاراوە. بە بڕیارێکی دروست لە دەرەنجامی کۆبوونەوەکاندا، ئەم قۆناغیە تێدەپەڕێنین. رۆژی حەوتی ئەیلوول لووتکەی تاران هەیە. لەو لووتکەیەدا ئەم بابەتە دەبەینە خاڵێکی زۆر ئەرێنیتر. ئەمەر درێژەی ئاستانایە. دۆخێک نییە کە بەرەوڕووی جنێڤ ببێتەوە. ئینشائەڵڵا لە رێگەی بەئەنجام گەیاندنی لووتکەی تاران بە شێوەیەکی ئەرێنیی، سەرکەوتوو دەبین لە رێگرییکردن توندڕەوییەکانی رژێم لەوێ. گرنگیی زۆر بە لووتکەکە دەدەین".
- بابه‌تی منبج
له پرسی منبج ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه له‌و خاڵه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نین كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ ئه‌نجامیدا. رووداوه‌كه له‌ده‌ست ده‌چێت. پێویسته ئه‌و راستیه ببینین. له خاڵێكی نموونه‌ییدا نین. ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا كراوه به‌داخه‌وه ئێستا له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته ناڕوات به‌ڕێوه. هیوادارم قۆناغێكی نوێ له‌و كۆبوونه‌وانه ده‌ستپێده‌كات كه له قۆناغی داهاتوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری به‌رگریمان، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. پشتیوان به‌خوا چ له منبج و چ له ته‌ل ره‌فعه‌ت هه‌نگاوی خوازراو ده‌نرێن.
- داخوازیم بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تره‌مپ نابێت
"هاوبه‌شێكی ستراتیجی كارێكی وه‌ها به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه‌كه‌ی بكات شتێكی جوان نییه. ماوه‌ی 16 ساڵه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی و سه‌ركۆماری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. نه‌مانتوانیوه هیچ پێداویستیه‌كمان به پاره‌ش له ئه‌مریكا بكڕین، كه‌چی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان ده‌توانن به‌بێ پاره هه‌موو جۆره چه‌كێك له ئه‌مریكا وه‌رگرن. ئه‌و چه‌كانه‌ش دژ به ئێمه به‌كارده‌هێنن. ئه‌وه چ هاوهشێكی ستراتیجیه؟ (له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه پێنه‌دانی فرۆكه) ئه‌وه‌ش شتێكی كه‌مێك قورسه. ده‌مانچه‌یان نه‌دا به پۆلیس ده‌مانچه!".
ئایا له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه؟ له‌و باره‌یه‌وه داواكاریه‌ك له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نه‌هاتووه. منیش داواكاریهكم نابێت.