Ahmet Karaahmet
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
ئیدلب – AA
له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ سه‌ر گوندی ئیبلین كه ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب حه‌وت هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی (كڵاو سپییه‌كان)ه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون هێزه‌كانی رژێم هێرشی زه‌مین به زه‌مینییان بۆ سه‌ر گوندی ئیبلین ئه‌نجام داوه كه ده‌كه‌وێته باشووری ئیدلب.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه یه‌كێكیان ژنه و سێیان منداڵن. هه‌روه‌ها سێ مه‌ده‌نی دیكه‌یش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌وانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووری بڵاوی كرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به رووسیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی بارا، ئیهسیم و میرایان له باشووری ئیدلب.
%2Fesedsaldiri2.jpg)