Betül Yürük,
07 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
نیویۆرك – AA
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ریدون سینیرئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌كانی له ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا ناكشێنێته‌وه و خاڵه‌كانی چاودێری جێ ناهێڵێت، رایگه‌یاند: "به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه كه ئاسایشی توركیا و سه‌ربازانی توركیا به ئامانج ده‌گرێت. هه‌رگیز سڵ ناكه‌ینه‌وه له به‌كارهێنانی مافی به‌رگری ره‌وا. باس له هێڵی سووری ناكه‌م، ئه‌مه ته‌نها هۆشدارییه‌كه".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی گرژییه‌كان و پێكدادانه‌كان له ئیدلب كۆ بۆوه.
سینیرلیئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیكه‌ی ١٠ ساڵه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش باس له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرێت كه چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌له‌ی به‌كار هێناوه به‌ڵام هیچ له هیچ نه‌گۆڕاوه. گوتی:" دیمه‌شق له‌لایه‌ن گروپێكی بچووكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. رژێم له ٣ی شوبات به ئه‌نقه‌ست گه‌نجانی توركی كرده ئامانج. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا حه‌وت سه‌رباز و یه‌ك كارمه‌ندی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. سوپای توركیاش له میانی مافی به‌رگری ره‌وادا یه‌كسه‌ر وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه".
سه‌ربازانی توركیا دوای لێكتێگهیستنی نێوان توركیا و روووسیا له ئه‌یلوولی ٢٠٨ به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌دی سه‌قامگیری و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رووسیا له‌وێ جێگیر كران. به‌ڵام له‌لایه‌ن رژێمه‌وه كرانه ئامانج".
نوێنه‌ری توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ریدون سینیرئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌كانی له ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا ناكشێنێته‌وه و خاڵه‌كانی چاودێری جێ ناهێڵێت، رایگه‌یاند: "به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه كه ئاسایشی توركیا و سه‌ربازانی توركیا به ئامانج ده‌گرێت. هه‌رگیز سڵ ناكه‌ینه‌وه له به‌كارهێنانی مافی به‌رگری ره‌وا. باس له هێڵی سووری ناكه‌م، ئه‌مه ته‌نها هۆشدارییه‌كه".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا دوای هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی پاراستنی خاڵه‌كانی چاودێری سه‌ربازانی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌ك وڵاتێكی دڵنیاییده‌ر پێی سپێردراوه و بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری گژرییهكان، ناچار بووه یه‌كه‌ی پشتیوانی دیكه له ئیدلب جێگیر بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سینیرلیئۆغڵو گوتی: "ژماره‌یه‌ك له خاڵه‌كانی چاودێریمان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆ دراون. ئه‌مڕۆش رژێم به‌رده‌وام بووه له هێرشه ئاسمانی و بۆردومانه‌كانی".