Yıldız Nevin Gündoğmuş,Ramal Abdullah Mahmood
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "پێشنیار ده‌كه‌ین دۆستانمان خۆیان به‌دوور بگرن له‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاڵۆزتركردنی ره‌وشه‌كه".
دوای ئاماده‌بوون له گوتاری هه‌ینی و ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی حاجی وه‌لی-خانم ئه‌رده‌م له ئه‌نقه‌ره، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی توركیا سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، یڵدرم گوتی: "پێشنیار ده‌كه‌ین دۆستانمان خۆیان به‌دوور بگرن له‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاڵۆزتركردنی ره‌وشه‌كه".
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیماییشهوه یڵدرم گوتی: "به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و كوشتنی مرۆڤه بێتاوانه‌كان و منداڵه‌كان، هه‌رگیز لایه‌نێكی نییه جێگای لێبوردنبێت. ئه‌مه دڕنده‌ییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی له باره‌ی ئه‌گه‌ری دیسانه‌وه درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی، یڵدرم به‌بیری هێنایه‌وه كه رۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مان دانیشتنێك له سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام ده‌دا و گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه سه‌ره‌تا به‌ڕێز سهركۆمار له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی كۆده‌بێته‌وه و له‌وێ بابه‌ته‌كه تاوتوێ ده‌كرێ. دواتر به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌درێت، كاره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن".