21 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی چه‌كدارانی حه‌فته‌ر به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی توركیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج، رایگه‌یاند "جارێكی دیكه ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنینه‌وه كه به ئامانج گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له لیبیا، ده‌ره‌نجامی زۆر قورسی ده‌بێت و چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌فته‌ر به ئامانج ده‌گرین".
حامی ئاكسۆی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی چه‌كدارانی حه‌فته‌ر به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی توركیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج، وه‌ڵامی پرسیارێكی نووسراوی دایه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا ئه‌م لێدوانه‌ی چه‌كداره‌كانی حه‌فته‌ر دوای ئه‌وه دێت كه چه‌كداره‌كان به پشتیوانیی هێزی ده‌ره‌كی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نوێیان جێگیركردووه.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌م جۆره لێدوانانه ره‌نگدانه‌وه‌ی شكسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌فته‌رن و رایگه‌یاند "جارێكی دیكه ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنینه‌وه كه به ئامانج گرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له لیبیا، ده‌ره‌نجامی زۆر قورسی ده‌بێت و چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌فته‌ر به ئامانج ده‌گرین".