Sarp Özer
19 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار، له‌باره‌ی كاره‌كانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رایگه‌یاند:" تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانمان گونجاوبن، به‌رده‌وام ده‌بین له دانوستان و كاری هاوبه‌ش. ئه‌گه‌ر دواخستن و سه‌رقاڵكردن هه‌بێت، ئه‌م كارانه كۆتاییان دێت."
ئاكار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌كانی سوپا به‌شداریی له رێوڕه‌سمی رۆژی غازییه‌كاندا كرد.
ئاكار وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئامانجیانه ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌قووڵایی 30 بۆ 40 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی فورات دابمه‌زرێنن و له‌چه‌كی قورس و تیرۆرستان پاكی بكه‌نه‌وه و ببێته رێڕه‌وی ئاشتی.
ئاكار گوتی :"له‌سه‌ر زانیاری و فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانمان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دووباره و دووباره به به‌رانبه‌ره‌كانمان راگه‌یاندووه. روونكردنه‌وه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین. ده‌زانین پێشتر له منبج و ره‌ققه چی‌یان كردووه و نامانه‌وێت ئه‌وانه دووباره ببنه‌وه. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌و ناوچانه‌ی كه هاوڕاین تێیداندا، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ورییه‌ی ئاسمانی و وشكانی ئه‌نجامده‌ده‌ین و كار بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌ین. تا ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانمان گونجاوبن، به‌رده‌وام ده‌بین له دانوستان و كاری هاوبه‌ش. ئه‌گه‌ر دواخستن و سه‌رقاڵكردن هه‌بێت، ئه‌م كارانه كۆتاییان دێت. ئاماده‌كارییه‌كانمان ئه‌نجامداوه. هه‌ركاتێك پێویست بكات، وه‌ك سهركۆماریشمان گوتوویه‌تی، خۆمان ناوكی خۆمان ده‌بڕین (خؤمان كارى خؤمان ئةنجام دةدةين). پلانی B و پلانی C شمان ئاماده‌یه."
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه رێز له یه‌كپارچه‌یی خاك و سیاسی سووریا ده‌گرن و گوتی،"هیچ كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت، به‌ڵام رێگه‌ش به دروستبوونی رێڕه‌وێكی تیرۆر ناده‌ین لێره‌دا. ئامانجی كۆتاییمان، كۆتاییهێنانه به بوونی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له باكووری سووریا و دامه‌زراندنی رێڕه‌وێكی ئاشتییه تا میوانه سوورییهكانمان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان."
ئاكار جه‌ختیكرده‌وه كه چی پێویست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ن له‌پێناو به‌جێهێشتنی وڵاتێكی خۆشگوزه‌ران و پاككراوه له به‌ڵای تیرۆر و گوتی،"به‌سه‌ركردایه‌تیی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، تا ئه‌مڕۆ هه‌م له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و لهمهیدانیشدا بووین. به‌م پێداگرییه‌وه رێگه‌مان نه‌داوه له‌باكووری سووریا رێڕه‌وی تیرۆر دروستبێ."
- یه‌كه‌كانی كۆماندۆمان لهناوچهكهیه
ئاكار باسی له ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-یش كرد كه له باكووری عێراق به‌رده‌وامه و گوتی،"ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-3 فراوان ده‌كه‌ین. یه‌كه‌كانی كۆماندۆمان لهناوچهكهیه. تیرۆرستان هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌یان نییه جگه له خۆڕاده‌ستكردن. سه‌ربازی قاره‌مان، به‌رده‌وامن له‌ڕووخاندنی ناوچه‌كه به‌سه‌ریاندا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌گوڕوتینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت."
هه‌روه‌ها ئاكار باسی له‌وه كرد كه‌هه‌وڵه‌كانی ئیدلیب له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی ئه‌ستانه و رێككه‌وتنی سۆچیدا به‌رده‌وامه و گوتی،
"هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆچ روونه‌دات و كاره‌ساتێكی مرۆیی دیكه روونه‌دات. 16ی ئهیلوول له ئه‌نقه‌ره له‌لوتكه‌ی سێ قۆڵیدا ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان باسكراوه و هه‌ڵوێست و بۆچوونه‌كانمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌ركۆماره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو. تا ئه‌مڕۆ چۆن هه‌وڵمان داوه له‌مه‌ودواش به‌رده‌وامده‌بین له هه‌وڵدان له‌پێناو ئاسایش، ئارامیی مرۆڤ، ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا. له‌پاڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌نیشتمانی شینمان له قوبروسیش سوورین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان. له‌وباره‌وه په‌یوه‌ست ده‌بین به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه و رێگه به هیچ ئه‌مری واقیعێك ناده‌ین."