ئه‌ده‌نه
له ئه‌نجامی هێرشێکی چهکدارانە بۆ سه‌ر بینای ئاسایشی شارۆچکه پۆزانتی، دوو پۆلیس کوژران.
بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون گرووپێکی سه‌ر به په‌که‌که له رێگه‌ی چه‌که‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شارۆچکه‌ی پۆزانتی.
له هێرشه‌که‌دا دوو پۆلیس کوژران و له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێکدادانه‌ی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆلیسه‌کانه‌وه هات ئاراوه، دوو چه‌کداریش کوژراون.
ئۆپه‌راسیۆنێکی بنکه فراوان له ناوچه‌که ده‌ستی پێ کردووە.
پۆزانتی کە شارۆچکەی ئەدەنەیە لە رۆژئاوای تورکیا هەڵکەوتووە و هەر دوو نەتەوەی کورد و تورک لەوێ دەژین و ئەژماری دانیشتوانی دەگاتە نێزیک دوو ملیۆن کەس.