Abdullah İbrahim
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2016
سوپای تورکیا، دوێنێ له ناوچه‌كانی خواكورك، حەفتانین، ئاڤەشین و باسیانی باكووری عێراق، هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه و 11 جبه‌خانه، حهشارهگه و په‌ناگه‌ی له‌ناوبرد. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا به فڕۆكه پشكنینی بۆ ناوچه‌كه كردووه، دوێنێ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه.
له‌و هێرشه‌دا 12 فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16 و ئێف 4 2020 ی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا به‌شداریان كردووه و له ناوچه‌كانی خواكورك، حەفتانین، ئاڤەشین و باسیان، 11 ئامانجیان له‌ناوی بردووه.