Sefa Şahin,Muhammed Nuri Erdoğan
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچەی زاپ باکووری عێراق ئەنجامیدا، دوو تیرۆریستی لە چالاکی خست.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، ئۆپەراسیۆنێک بە پشتیوانیی هێزە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەی زاپ باکووری عێراق ئەنجامدراوە.
باس لەوەشکراوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دوو تیرۆریست کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە چالاکی خراون.